دۆناڵد ترامپ بەڵگە و دۆسیەکانی کۆشکی سپی خستووەتە چاڵەی ئاودەستەوە !
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ بەڵگە و دۆسیەکانی کۆشکی سپی خستووەتە چاڵەی ئاودەستەوە !
وێنەگەلێک کە بەم تازەییانە ئاشکرا کراوە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ، واپێدەچێت بەڵگە و دۆسیەگەلی پەیوەندیدار بە کۆشکی سپی یەوە خستووەتە چاڵەی ئاو دەستەوە .
مەگی هابێرمەن ، ڕۆژنامەنووسی نیۆیۆرک تایمز کە بڕیار وایە کتێبەکەی دەربارەی دۆناڵد ترامپ ەوە ٤ی ئۆکتۆبەر بخرێتە بازاڕەوە ئەم وێن انەی خستووەتە بەر دەست ئاکسیۆس Axios .
سی ئێن ئێن پێشتر ڕاپۆرتێکی داوە کە چۆن دۆناڵد ترامپ یاساگەلی پەیوەندیدار بە پاراستنی دۆسیە و بەڵگەگەلی سەرۆککۆماری پێشێل کردووە و بە زۆری لە دوای خوێندنەوەی بەڵگەکان ، ڕەشنووسەکان و نووسراوە ڕۆژانەکانی دڕاندووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە