دۆناڵد ترامپ : بە هۆی کارێک کە " مایک پەنس " نەیکرد ئەمریکا بەرەو جەهەننەم دەڕوات
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ : بە هۆی کارێک کە " مایک پەنس " نەیکرد ئەمریکا بەرەو جەهەننەم دەڕوات .
سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە مایک پەنس مافی ئەوەی هەبوو هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ هەڵوەشێنێتەوە و ڕەتی بکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ ڕەخنەی لە مایک پەنس گرت بە هۆی خۆڕاگری کردن لە دەستوەردان و بە چاڵێنج کێشانی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠٢٠ ڕەخنە گرت و جێگری پێشووی خۆی وەکوو " وایەری ڕاگواستنی ئۆتۆماتیک بۆ سێناتۆر میچ مەک کانێل ناو لێنا تاکوو بایدن بەپەلە وەکوو سەرۆککۆماری هەڵبژێرێت .
ترامپ ووتی : پەنس ئەم هێزەی هەبوو کە " لە ئەگەری بینینی نیشانەگەلێکی ئاشکرا کۆپیە یا بێنەزمی لە دەنگدان " لە ئاکامی هەڵبژاردنەکان هەنگاوێک بنێت . لە حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا " بە جێ بوو کە دەنگی گومان لێکراو بۆ هیزی یاسایی بگەڕێنینەوە تاکوو ئەوە بدۆزنەوە .
ترامپ ووتی : هەنگاوێک کە مایک پەنس دەیتوانی بیکات و نەیکرد و بوو بە هۆی ئەوەی کە ئێستا ئەمریکا بەرەو جەهەننەم لە حاڵی جوولەکردنە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە