دۆناڵد ترامپ تۆڕە کۆمەلایەتییەکەی خۆی خستە ڕێ

پەیامی کورد       ...    دۆناڵد ترامپ تۆڕە کۆمەلایەتییەکەی خۆی خستە ڕێ

 سەرکۆماری پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد تڕامپ کە لە دوایین ڕۆژانی سەرۆککۆماریدا، هەموو ماڵپەڕ و هەژمارەکانیان داخستبوو، باسی لە ڕێکخستنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بە ناوی «From the Desk of Donald J. Trump» کرد.  

تڕامپ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند : لە کاتی کڕوکپی و درۆکاندا ، برووسکائییەک لە ئازادی هەڵدەگیرسێنێت.  

بە پێی ڕاپۆرتەکان ، ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە ، دەرفەتێکی بۆ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بەدی دەهێنێت تاکوو پەیام ، وێنە و ڤیدیۆیەکانی بڵاو بکاتەوە .

هەروەها کاربەرانی دەتوانن پۆستەکانی دۆناڵد ترامپ لە فەیسبووک و تویتەر بە هابەشی بڵاو بکەنەوە هەرچەندە توانایی بە هاوبەش کردنی لە تویتەر بە باشی کار ناکات بەڵام سەرەڕای ئەمانە فەیسبووک ئەم ڕێگایەی بۆ کەربەرەکانی دەستەبەر کردووە . 

وا پێدەچێت ئەم پلەتفۆرمە لە سەر کۆمپانیای خزمەتگوزارییەکانی دیجیتاڵی «Campaign Nucleus» ەوە دامەزرابێت .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە