دۆناڵد ترامپ زیاتر لە ٣٠٠ دۆسیە و بەڵگەی نهێنی بۆ ماڵەکەی ڕاگواستبوو

پەیامی کورد   ...  دۆناڵد ترامپ زیاتر لە ٣٠٠ دۆسیە و بەڵگەی نهێنی بۆ ماڵەکەی ڕاگواستبوو

" دۆناڵد ترامپ " سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بە کۆی گشتی لانیکەم ٣٠٠ دۆسیە و بەڵگەی ڕیزبەندکراوی لە لای خۆی لە ماڵەکەی هەڵگرتبوو .

دۆناڵد ترامپ لە مانگی جانیوەری نزیکەی زیاتر لە ١٥٠ دۆسیەی ڕیزبەند کراوی بۆ ئەرشیڤی نیشتیمانی و ئیدارەی دۆسیەگەلی ئەمریکا ڕادەست کردبوو و ئەمە لە حاڵیکدایە کە باقی بەڵگەکان یا لە مانگی جوون لە لایەن نوێنەرەکەیەوە ڕادەستی وەزارەتی دادی ئەمریکا کراوە و یا لە هێرشی ئەم دواییەی ئێف بی ئای بۆ سەر مار ئە لاگۆ دەستی بەسەردا گیراوە .

دەولەتی ئەمریکا لە ئێستادا ٢٦ پاکێتی هەڵگری دۆسیەگەلی دەست بەسەرداگیراوی لەوانەش ١١ کۆمەڵە بەڵگەی نهێنی کە یەکێک لەوانە بە نووسراوی " سەرووی نهێنی " یەوە لەوانی دیکە جیا کراوەتەوە لەبەر دەستدایە ، دەوترێت ئەم بەڵگە نهێنی یانە بریتی لە بەڵگەلەی دەزگای زانیاری و هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا " سی ئای ئەی ، دەزگای ئەمنییەتی نیشتیمانی و ئێف بی ئای یە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە