دۆناڵد ترامپ : فەرمانبەرەکانی دادگا بۆم دەگریان !

پەیامی کورد   ...  دۆناڵد ترامپ : فەرمانبەرەکانی دادگا بۆم دەگریان !

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : کاتێک ڕۆیشتم بۆ دادگا کە بە جۆرێک دەتوانرێ بوترێت بەندیخانەیە فەرمانبەرانی دادگای تاوانی نیۆیۆرک دەوری منیان گرت و بەم شێوەیە بڵێم کە خەریک بوون دەگریان ، بە ڕاستی دەگریان و دەیانووت ، داوایان لێبووردن دەکەین .

دۆناڵد ترامپ سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو بۆ تێگەیشتن لە تاوانەکەی ئامادەی دادگای تاوانەکانی مەنهەتەنی نیۆیۆرک بوو . ئەو تاوانبار کراوە بە ئەنجامدانی ٣٤ فەقەرە تاوان لە پەیوەندی لەگەڵ دەستکاری دۆسیەگەلی ماڵی بۆ پێدانی بەرتیلی بێدەنگی بە دوو ژن .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە