دۆناڵد ترامپ فەرمانی جوانکاری باڵەخانە و بینا دەوڵەتییەکانی ووڵاتەکەی دەکات

پەیامی کورد     ...     دۆناڵد ترامپ فەرمانی جوانکاری باڵەخانە و بینا دەوڵەتییەکانی ووڵاتەکەی دەکات

دۆناڵد ترامپ بە دامەزراوە و نەهادگەلی دەوڵەتی فێدڕاڵی ئەمریکا فەرمانی کردووە تەنیا باڵەخانە و بیناگەلی دەوڵەتی جوان درووست بکەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس پرێس ، دۆناڵد ترامپ کە تەنیا مانگێکی دیکە لە کۆشکی سپی ئامادەیی دەبێت ڕۆژی دووشەممە فەرمانێکی دەرکرد کە بە پێی ئەو فەرمانە ئیداراتی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەبە دوا تەنیا دەبێ باڵەخانە و بینای جوان لە سەر شێوازی ڕۆمی و یۆنانی باستان درووست بکەن . دەوترێت ئەم فەرمانە بریتییە لە ڕاوەستاندنی تەواوی لە درووستکردنی ئەو بینا و باڵەخانانەی کە لەم دەستوورە پەیڕەوی ناکەن بەڵام دواتر ئەم بەشە سڕدراوەتەوە . شاخسە و تایبەتمەندی ترامپ بۆ ئەم فەرمانە بینای کۆنگرە ، کۆشکی سپی و یادمانی لینکۆڵن لە واشینتۆن ڕاگەیندراوە .

جەختی ترامپ لەم فەرمانەدا تەنیا شاری واشینتۆن دەگرێتەوە و نویکردنەوەی بینا و باڵەخانەگەلی دەوڵەتی کە لە دوای دەیەی ١٩٥٠ وە درووست کراوە . سەرەڕای ئەوەی کە ئەم فەرمانەی ترامپ لەگەڵ پێشوازی عاشقانی مێعماری کۆن بەرەوڕوو بووەتەوە بەڵام ئەنجوومەنی مێعمارانی ئەمریکا ڕەخنەیان ئاراستەی ئەم فەرمانە کردووە . ئەوان دەڵێن کۆمەلگا دەبێ لە هەڵبژاردنی جۆری مێعماری خۆی دا ئازاد بێت مێعماری شوێنێک نییە بۆ فەرمان پێنکردن .

جێگای ئاماژەدانە کە ترامپ پێش گەیشتنی بە پۆستی سەرۆککۆماری ئەمریکا  خەریکی درووست کردن و فرۆشتن بووە کە لە زۆربەی ئەو بینا و باڵەخانانەی کە درووستی کردووە لە بڵاوبوونەوەی مۆدێرنیتە ، کەل و پەلی مۆدێرن و جام کەڵکی وەرگرتووە 

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە