دۆناڵد ترامپ : من بێ تاوانترین پیاوی مێژووی ئەمریکام

پەیامی کورد   ...  دۆناڵد ترامپ : من بێ تاوانترین پیاوی مێژووی ئەمریکام

دۆناڵد ترامپ لە یەکەمین کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی خۆیدا بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ی ئەمریکا لە شاری " ڤیکۆ " ی تێکساس بە ئاماژەدان بە لێکۆڵینەوەگەلی تاوانباری لە پەیوەندی لەگەڵ پێدانی مافی بێدەنگی بۆ شاردنەوەی پەیوەندییە نائەخڵاقییەکەی ، ئەو تۆمەتانەی بە هیچ و پووچ ناوبرد و بانگەشەی ئەوەی کرد دادوەرەکان هیچ شتێکتان لە دژی ئەو نییە کە بیانەوێت دەست بەسەری بکەن .

دۆناڵد ترامپ ی سەرۆککۆماری پێشووی ویلایەتەیەکگرتووەکان خۆی " بێ تاوانترین پیاوی پێژووی ئەمریکا " ناو برد و ووتی : دادوەری ناوچەی نیۆیۆرک لە ژێر چاودێری و فەرمانی وەزارەتی ناعەدلی واشینتۆن لە منەوە بۆ شتێک کە نە تاوانە و نە گوناە و نە پەیوەندی پێچەوانە بەدی دەهێنێت .

ئەو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەی کە ئێمە لە هەموو ئاستەکانی حکوومەتدا شاهێدی دەبین، لە ڕیزی شەرمەزارترین و گەندەڵترین بابەتەکانی هەموو مێژووی ئەمریکایە.

پڕ چەککردنی ڕژێمی بایدن لە سیستەمی دادپەروەریمان ڕاستەوخۆ لە نمایشە ترسناکەکەی ڕووسیای ستالینیستییەوە دەرچووە. ئەمە بەڕاستی خراپەکارییە لەلایەن داواکاری گشتییەوە. ئەم شێتە چەپڕەوە تووندڕەوانە ، هیچ گرینگییەک بە بێ تاوانی مرۆڤەکان نادەن.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە