دۆناڵد ترامپ : نەفرەت لە ناتانیاهوو
دۆناڵد ترامپ : نەفرەت لە ناتانیاهوو ، بایدن ئەگەر دۆستی ئەو ببوایە ئەوە لەگەڵ ئێران ڕێکەوتننامەی واژوو نەدەکرد .
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە ووتارێکدا هێرشی کردە سەر ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بە هۆی پیرۆزبایی لێکردنی لە جۆ بایدن .
بە پێی ڕاپۆرتێک باراک ڕاڤید ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ڕایگەیاند و ووتی : ترامپ لە دوو گفتۆگۆی دا لەگەڵ من بارەها ڕەخنەی تووندی لە ناتانیاهوو گرتووە و دواهەمین ڕەخنەشی لە ناتانیاهوو ئەو کاتە بوو کە ئەو سەرکەوتنی بایدن ی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە پیرۆزبایی لێکرد .
ڕاوڤید لە زاری ترامپ ەوە ووتی : " یەکەمین کەسێ کە پیرۆزبایی لە بایدن کرد ووتی ، " بەیبی " منداڵ بوو " نازناوێک کە ترامپ بە ناتانیاهووی داوە " ئەو منداڵە دەیتوانی بێدەنگ بێت بەڵام تووشی هەڵەیەکی زۆر گەورە بوو . لەو کاتەوە تاکوو ئێستا قسەم لەگەڵ ئەودا نەکردووە . نەفرەتی لێ بێ ."
بە پێی ووتەی ئەم ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییە ترامپ هەست دەکات کە هاوکاری زیندوو مانەوەی سیاسی ناتانیاهووی کردووە بەڵام لە بەرامبەری دا هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەو نەبوو . سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا تووڕەیی خۆی لە ڤیدیۆیەکی ناتانیاهوو کە لەوێدا پیرۆزبایی لە بایدن دەکات نیشان دەدات .
ترامپ ووتی ئەو منداڵەم خۆش دەویست هێشتاش خۆشم دەوێت بەڵام من وەفاداری شیم خۆش دەوێت . ئەو منداڵە یەکەمین کەسێک بوو کە پیرۆزبایی لە بایدن کرد ، ئەوە تەنیا پیرۆزبایی کردنێک نەبوو بەڵکوو فیلمێکیشی پڕ کردەوە و قسەی لە هاوڕێیەتی گەورەی خۆی لەگەڵ ئەویش کرد لە حاڵێکدا کە هیچ پەیوەندییەکی دۆستایەتی یان نییە ، چوونکە ئەگەر هاوڕێی یەک ببوانایە دەوڵەتی باراک ئۆباما لەگەڵ ئێران ڕێکەوتننامەی واژوو نەدەکرد و ئێستا جارێکی دیکە ئەم کارە دەکەنەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە