دۆناڵد ترامپ : گەلی ئێران تایبەت و ناوازەن، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی ئێستادا لە دۆخێکی سەخت دان

پەیامی کورد   ...   دۆناڵد ترامپ : گەلی ئێران تایبەت و ناوازەن، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی ئێستادا لە دۆخێکی سەخت دان

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاكەلێوە، ستایشی گەلی ئێرانی کرد و بە "تایبەت و بەهرەمەند" وەسفی کردن و هاوكات بەداخبوونی خۆی لەو باروودۆخە سەختەی ژیان کە لە ژێر ڕێژێمی ئێستادا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، دەربڕی.

ناوبراو لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان جەختی لەوە کردەوە : ئێران دەتوانێت ببێتە ووڵاتێکی گەورە، بەڵام ئەم ئامانجە تەنیا کاتێک بەدی دێت کە خۆی لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی بەدوور بگرێت.

ترامپ بە ئاماژەدان بە سیاسەتە تووندەکانی کۆماری ئیسلامی زیادی کرد: هەم گەل و هەم سەرکردەکانی ئێران زۆر باش دەزانن کە چەکی ئەتۆمی هێڵی سوورە.

دەشڵێت : ئاواتەخوازم شاهیدی سەرکەوتن و گەشەی ئێران بم، بەڵام ئەمە داواکاری سادەی منە : نابێت بە دوای بۆمبی ئەتۆمی دا بچن.


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە