دۆنتێسک و لۆهانسک باڵیۆزەکانی خۆیانیان لە ڕووسیا دەستنیشان کرد
پەیامی کورد ... دۆنتێسک و لۆهانسک باڵیۆزەکانی خۆیانیان لە ڕووسیا دەستنیشان کرد
سەرۆککۆماری هەر دوو کۆماری دۆنتێسک و لۆهانسک ڕۆژی هەینی باڵیۆزەکانی خۆیانیان لە ڕووسیا دەستنیشان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی فارس ، دوو کۆماری دۆنتێسک و لۆهانسک ڕۆژی هەینی باڵیۆزەکانی خۆیانیان لە ڕووسیا دەستنیشان کرد
ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕۆژی ٢١ فێبریوەری ڕابردوو سرەبەخۆیی دوو کۆماری دۆنتێسک و لۆهانسک ی بە فەرمی ناساند و سێ ڕۆژ دوای ئەوە ، فەرمانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەربازی بۆ پالپشتی لە دانیشتووانی ناوچەی دۆنباس ی دەرکرد .
ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ش ڕۆژی چوارشەممە ووتی : گەڕانەوەی کەریمە بۆ ڕووسیا ، سەربەخۆیی کۆمارەکانی خەڵقی دۆنتێسک و لۆهانسک ، ڕاستییەکانی ووڵاتێکە کە ئۆکراین و باقی ووڵاتان دەبێ ئەمە قەبووڵ بکەن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە