دۆڕاوی ئابووری شەڕی پووتین

پەیامی کورد    ...    دۆڕاوی ئابووری شەڕی پووتین

                                                                         کارناسانی ئابووری لەو باوەڕادن کە ئاستی ئابووری ڕووسیا کەوتووەتە دۆخی مەترسیدارەوە . لەگەڵ زیادبوونی گرانییەکان و هەڵئاوسان " گەشەی ئابووری نزم " و " کەم و زیادکردنی پارەی نیشتیمانی ئەم ووڵاتە " هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە لە خاڵی سەرەکی دۆڕاوانی شەڕی پووتین دان . لە ڕۆژانی دوایی ، سیستەمی بانکی و هەڵگرتن و گواستنەوەی ڕووسیا ، بەشێک لە پیشەسازی پێشکەوتووی ڕووسیا و کۆمپانیاگەلی دەوڵەتی گەمارۆ دران کە ئەم بابەتە دۆخی شکێنەری ئابووری ڕووسیا خراپتر لە ڕابردوو دەکات ، تەنانەت هەندێک لە ووڵانای هاوڕا وەکوو چین بە هۆی دۆخی گەمارۆوەکان ، دەستەبەرکردنی دارایی کڕینی مەواددی خاو لە ڕووسیایان سنووردار کرد .

لەگەڵ تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین و لە دوای سەپاندنی گەمارۆگەلی جۆراوجۆر لە سەر ئابووری ڕووسیا ، پاشتگەلی ئەم هێرشە هەستیارتر دەبێت . واپێدەچێت ڕووسیا تاوانی هێرش بۆ سەر ئۆکراین ی لەگەڵ هەڵئاوسانی زیاتر ، ڕووبڵ سستر و گەشەی ئابووری نزمتر دەبێت و وەکوو هەمیشە هاووڵاتیانی ڕووسیا لە خاڵی سەرەکی زیان پێگەشتووانی ئەم شەڕە دەبن . لە دوای ئەوەی کە مۆسکۆ بڕیاریدا جیایی خوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینی وەکوو ووڵاتێکی سەربەخۆ بە فەرمی بناسێنن و هەندێک دوای ئەوە هێرش بکاتە سەر ئۆکراین ، ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپا هەواڵیان لە سەپاندنی گەمارۆگەلێکی بەرچاو لە دژی ڕووسیا دا .

پاشهاتەکانی هێرشەکانی پووتین

لە دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی ڕابردوودا ، شک و گومانەکان لە کاردانەوەی ووڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئەم هێرشە دەستی پێکرد . لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و بیروڕاکانی سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر بەم بابەتە ، کەم کەم پاشهاتی کاردانەوەی ڕۆژئاواییەکانی بەرامبەر بەم هێرشەی ڕووسیا ڕوونتر بوو . هەر بەم پێیە یەکیتی ئەورووپا و ئەمریکا لە دوای هێرشەکانی ڕووسیا لە نیازی خۆی بۆ سەپاندنی تووندترین گەمارۆگەل لە دژی ڕووسیا هەواڵیان دا . جگە لەمانە جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا هۆشداری دا کە پووتین ووڵاتەکەی بەرەو ووڵاتێکی گۆشەگیر دەبات .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە