دیدارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى گشتی پرۆژه‌ى نیشتمانی عێراقى
پەیامی کورد ... دیدارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى گشتی پرۆژه‌ى نیشتمانی عێراقى
ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه 2024/1/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوا دیداریدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌میندارى گشتی پرۆژه‌ى نیشتمانی عێراقى، ده‌رباره‌ى دۆخى ووڵات هاوڕا بوون كه ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندی باڵاى نیشتمانى بكرێت، هه‌روه‌ها داكۆكییان له سه‌قامگیرى سیاسى و ئه‌منی عێراق و ته‌بایى و هاوكاری پێكهاته‌كانى كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان و پشتگیرى له هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالی عێراق و مسۆگه‌ركردنى ماف و شایسته‌كانى، كرایه‌وه.
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە