دیداری فەرمی نێوان ئەحمەد شەرع و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دەوحە
پەیامی کورد ... دیداری فەرمی نێوان ئەحمەد شەرع و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دەوحە
سەرۆکایەتی سووریا ڕایگەیاند : بە نێوەندگیری قەتەر، لە دەوحە دیدارێکی فەرمی لە نێوان ئەحمەد شەرع و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی میری قەتەر ئەنجام درا
دیدارەکە باسی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و عێراقی کرد لە چوارچێوەی گرینگیدان بە چالاککردنی ڕێڕەوەکانی هاوکاری عەرەبی
ئەحمەد شەرع و سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی جەختیان لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی هەردوو ووڵات کردەوە
ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە