دیداری نزیكی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران
پەیامی کورد ... دیداری نزیكی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ جۆزەردانی ١٤٠٤، تامی پیگۆت، جێگری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند کە بەنیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببێتەوە.
ناوبراو بێ ئەوەی ووردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، ئاماژەی بە ئەو پێشنیازە کرد کە لە لایەن ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکاوە خراوەتەڕوو و ڕایگەیاند، قبووڵکردنی ئەم پێشنیازە لە بەرژەوەندی ئێران دەبێت.
پیگۆت جەختی لە هەڵوێستی بەردەوامی ئەمریکا لە پێشگرتن لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی لە ڕێژیمی ئێران کردەوە و ڕایگەیاند کە دانووستانی ئاشكرا سەبارەت بە وردەکارییەکانی گفتوگۆكان لەگەڵ بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکادا نییە.
ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە