دیدار و چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستانی سەعوودی
پەیامی کورد ... دیدار و چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستانی سەعوودی
بەپێی میدیاکانی سەعوودییە ، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سەعوودییە و حسێن ئەمیر عەبدۆللاهیان، هاوتا ئێرانییهكهی لە چین کۆبوونەتەوە.
کەناڵی هەواڵی فەرمی سەعوودییە ڕایگەیاند : وەزیرانی دەرەوەی سەعوودییە و ئێران كۆبوونهتهوه كه ئهوهش یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمییه له به ئامادهبوونی بهرپرسانی باڵای ههردوو ووڵات له ماوهی زیاتر لە حهوت ساڵ كه له چین بهڕێوهچووه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان و هاوتا ئێرانیەکەی کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامداوە کە شاندەکانی هەردوو ووڵاتی لەخۆگرتبوو، تیایدا لەسەر چەند ئاستێک باسیان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کردووە.
سهرچاوهكان باس لهوهدهكهن، وەزیری دەرەوەی سەعوودییە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، هاوتا ئێرانییهكهی ئهمڕۆ پێنجشەممە لە پێکەن کۆدەبنەوە، بۆ چالاککردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان کە مانگی ڕابردوو راگەیندرا، ههروهها دانان و ئاڵوگۆڕی باڵیۆزەکان.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، هەڵبژاردنی چین وەک شوێنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی سەعوودییە و ئێران "درێژکراوەی ڕۆڵی ئەرێنی پەکینە لە گەیشتن بە رێککەوتنەکە و ئاسانکاری بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات".
سەعوودییە و ئێران بە سەرپەرشتی چین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان، کە 7 ساڵ لەمەوبەر پچڕا، هەردوو ووڵات و چین لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە 10ی ئازاردا رایانگەیاند، رێککەوتنەکە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە