دیسانتیس : کورد لایەنگری سەرەکی ئەمریکایە و سەرچاوەی سەقامگیری ناوچەکەیە!

پەیامی کورد   ...  دیسانتیس : کورد لایەنگری سەرەکی ئەمریکایە و سەرچاوەی سەقامگیری ناوچەکەیە!

ڕۆن دیسانتیس، دادوەری ویلایەتی فلۆریدا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند : کورد سەرچاوەی سەقامگیری ناوچەکەن و پاڵپشتی سەرەکی هێزەکانی ئەمریکان لە تێکشکاندنی داعش.

دیسانتیس ڕایگەیاند: "کورد سەرچاوەی سەقامگیری ناوچەکە و پاڵپشتی سەرەکی هێزەکانی ئەمریکایە بۆ شکست پێهێنانی داعش". لە سەردەمێکدا کە چەند هێزێکی دیکە لە ناوچەکەدا هەن و نەیانویستووە هاوکاری ئەمریکا بکەن”.

دیسانتیس کاندیدی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە لایەنگرێکی دڵسۆزی کورد ناسراوە و پێشتریش لە لێدوانەکانیدا پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە.

ڕۆن دیسانتیس، دادوەری ویلایەتی فلۆریدا ڕایگەیاند، "پێویستە کۆنگرێسی ئەمریکا بە ڕوونی ڕابگەینێت کە ئێمە پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستان دەکەین". ئەمە شتێکە کە دەبوو لە کۆتاییدا بکرێت، دەبوو زۆر لەمەوبەر ئەنجام بدرێت”.

لە سەرەتای مانگی ئایاردا دیسانتیس کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە