دیمەنی هەورێكی دەگمەن دانیشتوانی ئەمریكا دەترسێنێت

پەیامی کورد   ...  دیمەنی هەورێكی دەگمەن دانیشتوانی ئەمریكا دەترسێنێت

دیاردەیەكی دەگمەن لە ئاسمانی ویلایەتی نیوهامشەر لە ئەمریكا دەركەوت، كە بە هەوری "Andoladus asperatus" ناسراوە، بە واتای (شەپۆلی كێوی) دێت، لە ئەنجامی بای ووشك دروست دەبێت كە لە چیاكانەوە دێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری شەپۆلدار و لە ئەنجامی بەركەوتنی تیشكی خۆر، هاوشێوەی شەپۆلی دەریا دەردەكەوێت.

ئەم هەورە بۆ یەكەمین جار 9 ساڵ پێش ئێستا دۆزرایەوە و هۆكاری دروستبوونەكەی ئاشكراكرا، لەگەڵ ئەوەی دیمەنەكەی ترسناك دەردەكەوێت، بەڵام زریان درووست ناكات و خۆی ووردە ووردە نامێنێت.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە