دیوانی لاهە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵسەنگێنێت

پەیامی کورد     ...    دیوانی لاهە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵسەنگێنێت .

دادگای باڵای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لاهە ئەمڕۆ دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بڕیار دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک دادگای باڵای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیاری ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا دەخاتە دەنگدانەوە .

تاران لە ساڵی ٢٠١٨ بە دەرخستنی پیلانی شکایەت لە دژی ئەمریکا لە دیوانی باڵای لاهە ڕایگەیاند واشینتۆن پەیمانی هاوسەنگی ساڵی ١٩٥٥ ی نێوان دوو وولاتی پێشێلکردووە . سەرەڕای ئەمانە بیروبۆچوونی دەوڵەتی کاتی خۆی لە ئەمریکا کە بە دەرچوون لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی هەموو گەمارۆوەکانی ئەم وولاتەی سەر لە نوێ دەست پیکردەوە ، ئەمەیە کە دیوانی لاهە سەڵاحییەتی تەواوی بۆ پێداچوونەوە و هەلسەنگاندنی ئەم دۆسیەیەی نییە . دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بە خستنەڕووی ئەوەی کە هەڕەشەی ئەمنییەتی نێودەوڵەتی بوونی هەنگاوەکانی ئێران ، گەمارۆوە تاکلایەنەکانی خۆی بە گرینگ و پێویست ناو برد .

لە لایەکی دیکەوەی دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن دیوانی لاهەوە فەرمانی کەمکردنەوەی گەمارۆوەکانی کاڵا مرۆڤدۆستانەکان لە دژی ئێران ی بە دەست گەیشت ، بە فەرمی خۆی لە پەیمانی یەکگرتن و هاوسۆزی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی کۆتایی پیهێنا . ئەگەر دۆسیەی گەمارۆوەکانی ئێران لە دیوانی لاهە بخرێتە بەر باس ، تاکوو دەرکردنی حۆکمی کۆتایی چەندین مانگ مەودا هەیە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە