دیپلۆماتکارانی ڕووس یەک لە دوای یەک لە ووڵاتە ئەورووپیەکان دەردەکرێن
پەیامی کورد ... دیپلۆماتکارانی ڕووس یەک لە دوای یەک لە ووڵاتە ئەورووپیەکان دەردەکرێن
، فەڕەنسا و ئیتاڵیا و سوید دیپلۆماتکارانی ڕووسیایان لە ووڵاتەکەیان دەرکرد. ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان لە ٢٤ی فێبریوەری و لە دەستپێکی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین تا ئێستا ٢٥٠ دیپلۆماتکاریان دەرکردووە.
لوئیجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: بڕیاریان داوە کرد لەبەر پاراستن و ئاسایش ٣٠ دیپلماتی لە وڵاتەکەیان وەدەر بنێن.
دی مایو لە پەراوێزی "گفتۆگۆی پاڵپشتیکراو لە مولداوی" که لە بەرلینی پایتەختی ئاڵمانیا بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: ئیتۆرێ سکی، بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سرگئی لاڤرۆڤ ووتوویەتی ٣٠ دیپلۆماتکاری ڕووس بە هۆی "سیخوڕی کردن" دەردەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە دانیمارک بڕیاری داوە ٣٠ دیپلۆماتکاری ڕووس بە تۆمەتی سیخۆڕی لە ووڵاتەکەی وەدەر بنێت و ووتوویەتی سیخۆڕیکردن لە دانیمارک ڕێگە پێنەدراوە.
فەڕەنساش ٣٥ دیپلۆماتکاری ڕووسی لە ووڵاتەکەی دەر کردووە.
لە ڕاگەێندراوی نووسراوی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هاتووە کە ٣٥ دیپلۆماتکاری ڕووس کە لەدژی بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسا جووڵانەتەوە لەم ووڵاتە وەدەر دەنرێن.
لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی یەکیەتی ئەورووپا، دابین کردنی ئەمنیەتی فەڕەنسا و خەڵکی ڕۆژئاوایە.
دوابەدوای ئەم بڕیارانە سویدیش ٣ دیپلۆماتکاری ڕووسی دەرکرد.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە