دیپلۆماتگەلی ئەمریکی گەڕانەوە باڵیۆزخانەکەی خۆیان لە کییف

پەیامی کورد     ...  دیپلۆماتگەلی ئەمریکی گەڕانەوە باڵیۆزخانەکەی خۆیان لە کییف

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان کارداری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆکراین و گرووپێک لە دیپلۆماتگەلی ئەمریکی دوێنێ یەکشەممە بۆ یەکەمین جار لە کاتی دەستپیکردنی شەڕ لەم ووڵاتە گەڕانەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کییف .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بەرپرسێکی پلە باڵای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ووتی : کریستینا کوئین " دیپلۆماتی باڵای ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئۆکراین و گرووپەکەی دوێنێ یەکشەممە گەڕانەوە کییف ، گەڕانەوەی ئەندامانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆکراین بەرامبەرە لەگەڵ مەراسیمی یادکردنەوەی " ڕۆژی سەرکەوتن " لە ئەورووپا


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە