دیپلۆماتی ئێرانی لە بەلژیکا بە ٢٠ ساڵ بەند مەحکووم کرا
پەیامی کورد ... دیپلۆماتی ئێرانی لە بەلژیکا بە ٢٠ ساڵ بەند مەحکووم کرا .
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند : دیپلۆماتێکی ئێرانی لە بەلژیکا لە دۆسیەی پیلان بۆ هێرش کردن لە فەڕەنسا بە ٢٠ ساڵ بەن کردن مەحکووم کرا .
دادگای باڵای گشتی ئاڵمانیا ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی تاوانبار کرد کە بە ژن و مێردێکی دانیشتووی ئانتوورپ لە بەلژیک ی ڕاسپاردووە تاکوو دانیشتنی ساڵانەی ڕێکخراوی مۆجاهیدینی خەڵق بتەقێنێتەوە .
لە دوای دەست بە سەر کردنی ئەسەدی کە سکرتێری سێهەمی باڵیۆزخانەی ئێران لە نەمسا بووە و دەوڵەتی ئەم ووڵاتە بە هەڵوەشاندنەوەی پاریزگاری دیپلۆماتییەکەەی بوو بە هۆکاری ئەوەی کە ئاڵمانیا ئەو بگەڕێنێتەوە بەلژیکا و لەو کاتەوە تاکوو ئێستا لە بەندیخانە بەسەر دەبات
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە