دیپلۆماتێکی پێشووی ئەمریکی بە شاردنەوەی پەیوەندی دارایی خۆی لەگەڵ چینی یەکان تاوانبار کرا

پەیامی کورد     ...     دیپلۆماتێکی پێشووی ئەمریکی بە شاردنەوەی پەیوەندی دارایی خۆی لەگەڵ چینی یەکان تاوانبار کرا .

وەزارەتی دادی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، پۆل مایکڵ گۆئێرتین ، دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکی بە شاردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پەیوەندییە داراییەکانی خۆی لەگەڵ هاووڵاتیانی چین ی تاوانبار کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لەلایەن نووسینگەی ڕۆژنامەوانی و میدیایی وەزارەتی دادی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ڕاگەێندراوە .

تۆمەتەکان لە دژی گۆئێرتین ی ٤٠ ساڵە ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕابردوو خراوەتە بەر باس : ئەم بەرپرسەی پێشووی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە لە کاتگەلی جیاوازدا لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکان لە شانگهای و ئیسلام ئاباد کاری دەکرد لە ئاکامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاریگەلی ڕیزکراو و نهێنی ، زانیاریگەلێکی گرینگ ی شاردووەتەوە .

بەرپرسانی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەڵێن ئەو وامێکی بە بڕی ٢٢٥ هەزار دۆلار کە لە هاووڵاتییەکی چین ی بۆ دانەوەی قەرزەکانی خۆی لە گازینۆ وەرگرتبوو ، ئاشکرا نەکرد ، جگە لەمانەش گۆئێرتین پەیوەندی تاکەکەسی خۆی لەگەل هاوولاتییەکی چین ی کە کاتی وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا لە کۆنسووڵخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە شانگهای یارمەتی دابوو ، ئاشکرا نەکرد 

تاکوو ئێستا ئاشکرا نەکراوە چ جۆرە حۆکم و جەزایەک بۆ ئەم دیپلۆماتەی پێشووی ئەمریکا دەگیرێتە بەر و پەسەند دەکرێت .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە