دیپلۆماتە ئەورووپییەکان هۆکاری شکستی دواهەمین ووتووێژەکانی ڤییەننا ئاشکرا دەکەن
پەیامی کورد ... دیپلۆماتە ئەورووپییەکان هۆکاری شکستی دواهەمین ووتووێژەکانی ڤییەننا ئاشکرا دەکەن .
دیپلۆماتە ئەورووپییەکان هۆکاری شکستی دواهەمین ووتووێژەکانی ڤییەننا بۆ زێدەخوازییەکانی ئێران دەگەڕێننەوە .
ڕۆژی هەینی ٣ی دیسەمبەری ٢٠٢١ کۆمەڵێک لە دیپلۆماتگەلی ڕۆژئاوایی و ئەورووپایی سەبارەت بە داواکارییە نامەنتیقی و زێدەخوازییەکانی ئێران هۆشداری یان دا و ڕایانگەیاند : هۆکاری شکستی دەوری نوێی ووتووێژەکانی ڤییەننا ش هەر لە بەر ئەم بابەتە بووە .
بە پێی ڕاگەیاندنی دیپلۆماتەکانی ڕۆژئاوایی داواکارییەکانی ئێران لە دەوری هەفتەمی ووتووێژەکانی ڤییەننا جێگای نیگەرانی و بێهیواکەر بووە و ڕایانگەیاند : ڕژیمی ئێران درزی لە ووتووێژەکانی ڤییەننا درووست کردووە و دیار نییە کە بە شێوەیەک ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕينسا ڕایگەیاند کە دەوری دوایی ووتووێژەکان لەگەڵ ئێران لە ڤییەننا سەرکەوتوو نەبووە .
ئانتۆنی بلینکن وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ش ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان ئیزن نادات ئێران بگاتە ئامانجی خۆی کە ئەویش پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمی و درووستکردنی چەکی ئەتۆمییە و لە ڕەوەندی ووتووێژە ئەتۆمییەکانی ڤییەننا وەخت کوی بکات و جەختی کردەوە لە ئەگەری شکستی دیپلۆماسی واشینتۆن بژاردەگەلی دیکە دەبێت و بە دوایدا دەبن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە