دی ئۆکسیدی گۆگرد چ بەسەر لەشی مرۆڤدا دەهێنێت ؟
پەیامی کورد ... دی ئۆکسیدی گۆگرد چ بەسەر لەشی مرۆڤدا دەهێنێت ؟
کارناسێکی تەندرووستی ژینگە ڕایگەیاند : پیسی کەش و هەوا بە هۆی دی ئۆکسیدی گۆگرد ، بچووک بوونەوەی ڕێگاکانی هەناسەدان ، ئاسم ، سپاسمی برۆنشەکان ، کۆکەی تووند ، سووتانەوەی چاو و ڕێگاکانی هەناسەدان ، کەمبوونەوەی کارایی هەناسەدان ، کەم بوونی قووڵی هەناسەدان ، تووندتربوون و زیادبوونی نەخۆشیگەلی دڵ و دەمارەکان و هەناسە ، کاریگەریگەلی ڕەوان و هەرەسەکردنی بەدواوە دەبێت .
لەم ڕۆژانەدا بە هیچ شێوەیەک نابێ وەرزشگەلی بەرەبەیانیان ئەنجام بدرێت ، پیسی هەوا ، ئاستی ڕێخەڵۆکەکان دادەبەزێنێت و لە زۆرێک لە حاڵەتەکاندا قەرەبووی ئەم زەرەر و زیانە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت .
سووتاندنی مازۆت دەبێتە هۆکاری بەرهەم هاتنی گۆگرد و پیسی کەش و هەوا .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە