دێڕی سەرۆکی مەکسیک لە دژی ترامپ : بەیانی ئاگادارتان دەکەمەوە

پەیامی کورد    ...   دێڕی سەرۆکی مەکسیک لە دژی ترامپ : بەیانی ئاگادارتان دەکەمەوە

سەرۆکی مەکسیک پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پلانەکە ڕێوشوێنی گومرۆگی و ناگومرگی لەخۆدەگرێت لە کاردانەوە بە سەپاندنی چەندین گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، لەنێویاندا باجی لەسەدا ٢٥ لەسەر سەرجەم هاوردەکردنەکان لە مەکسیکەوە.
سەرۆکی مەکسیک ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە کارەکانی مەکسیکۆ سیتی لە کاردانەوە بە باجی بازرگانی حکوومەتی ئەمریکا لە دژی ئەو ووڵاتە ڕادەگەێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، کلۆدیا شەینبام، سەرۆکی مەکسیک ڕایگەیاندووە کە حکوومەتەکەی ڕۆژی دووشەممە ووردەکارییەکانی باجی تۆڵەسەندنەوە لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان ڕادەگەینێت.

"سبەی بەیانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاگادارتان دەکەمەوە لە ڕێوشوێنە سەرەتاییەکان و ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین پلانی B" سەرۆکی مەکسیک پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە پلانەکە ڕێوشوێنی گومرۆگی و غەیرە گومرۆگی لەخۆدەگرێت ووڵامەکەی بریتی دەبێت لە سەپاندنی چەندین باج لەلایەن ئەمریکاوە، لەنێویاندا باجی لەسەدا ٢٥ لەسەر هەموو هاوردەکردنەکان لە مەکسیکەوە.

بڕیارە ئەو باجە گرانبەهایەی ئەمریکا لە ڕۆژی سێشەممەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، مەکسیک ڕووبەڕووبوونەوەی ناوێت. کێشەکان بە سەپاندنی باج چارەسەر نابن، بەڵکوو بە دانووستان و قسەکردن چارەسەر دەبن.
شینبام تۆمەتی ئیدارەی ترامپ ی ڕەتکردەوە کە حکوومەتی مەکسیک پەیوەندی بە کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە و ڕایگەیاند "ئەمریکا کارێکی کەمی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان". هەروەها بە کۆچبەرە مەکسیکییەکانی سەر خاکی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ووڵاتەکەی پێشوازییان لێدەکات ئەگەر بڕیار بدەن بگەڕێنەوە.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە