دەبێ سەری دیمۆکراتەکان لێ بکرێتەوە
پەیامی کورد ... پارێزەری ترامپ : دەبێ سەری دیمۆکراتەکان لێ بکرێتەوە
ڕۆدی جوولیانی لە ووتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ کەنالی سیاسی و هەوڵی فۆکس نیووز دا جارێکی دیکە جۆ بایدنی بە درۆزن و ڕیاکار لە هەڵبژاردنەکان دا تاوانبار کرد و ووتی دیمۆکراتەکان زیاتر لە ٢ میلیۆن دەنگی بە قازانجی بایدن دزیوە
جوولیانی هەروەها ڕایگەیاند : سەرەتای پێشبڕکییەکانی هەڵبژاردن ، کۆمپانیایەکی ئاڵمانی چالاک لە کاروباری هەڵبژاردنەکانی کۆمیەتی بایدن " بۆ فێل کردن لە هەڵبژاردنەکان " دا پێشنیاری چاپ کردنی بەڵگەلەی دەنگی زیاتری دابوو
بەرپرسانی دیمۆکراتەکان کەسانێکی زۆر زۆر خراپن ، دەیانەوێت ئێمە لە ناو ببەن ، ئەوان لەگەڵ دیمۆکراتە ئاساییەکاندا جیاوازییەکی زۆریان هەیە .
لە کاتێکەوە کە کۆنترۆڵی " هیلاری " کلینتۆن لە سەر حیزبی دیمۆکراتەکان دا زیاتر بووە ، ئەم حێزبە ڕۆژ بە ڕۆژ فاسدتر و فاسدتر دەبێت .
هەروەها جوولیانی لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند : دەبێ سەری دیمۆکراتەکان لێ بکرێتەوە
ئەم بابەتە 12018 جار خوێندراوەتەوە