دەرئەنجامی ئەگەری شەڕی نێوان بەریتانیا و ڕووسیا پێش بینی دەکرێت
پەیامی کورد ... دەرئەنجامی ئەگەری شەڕی نێوان بەریتانیا و ڕووسیا پێش بینی دەکرێت .
دۆئێلی تۆپخانەیی یەکە تۆپهاوێژەکانی بەریتانیا و ڕووسیا لە ئەگەری دەرگیری و تێکهەڵچوونی سەربازی بە ئەگەری زۆر بە قازانجی پاشایەتی بەریتانیا کۆتایی پێ نایەت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری پامدیا لە ڕاپۆرتی کۆمیتەی پەیوەندیدار بە بابەتگەلی بەرگری پەرلەمانی بەریتانیابەم شیوەیە ئاماژەی پێکراوە .
جێگای ئاماژەدانە کە سەربازانی بەریتانیایی لە ئەگەری دەرگیری سەربازی و نیزامی ناچارن کەڵک لە تەکنۆلۆژیای کۆنی سەربازی وەربگرن . نووسەرانی ئەم راپۆرتە جەخت لەوە دەکەنەوە " زۆرێک لەم ئۆتۆمبێلانە زیاتر لە ٣٠ ساڵ تەمەن یان هەیە و توانمەندی متمانەی میکانیکی زۆر خوارەوەی هەیە و لە بواری هێزی ئاگرین ەوە شکستی جیددی لە سیستەمگەلی مووشەکی و تۆپخانەیی مۆدێڕن ی دەبێت ، هەروەها پاڵپشتی تەواوی لە ئاسمانەوە نییە .
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە مۆدێڕن کردن یا خود گۆڕانکاری تەکنۆلۆژیایەک کە لە ئێستادا لە چەکەکانی ئەرتەشی بەریتانیا هەیە لانیکەم چوار ساڵی کاتی پێویستە . لە کۆمیتەدا لە سەر ئەم باوەڕەن کە ڕاوەستانگەلێکی برۆکراسیانە و ناتەوانی فەرماندەیی لە بڕیاردانەکان لەم بابەتەدا تاوانبارن .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە