دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی گشت پرسی هەندێک لە ناوچەکانی ئۆکراین بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر ڕووسیا " ٩٨٪ لە قازانجی ڕووسیا دەنگیان داوە "
پەیامی کورد ... دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی گشت پرسی هەندێک لە ناوچەکانی ئۆکراین بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر ڕووسیا " ٩٨٪ لە قازانجی ڕووسیا دەنگیان داوە "
بە پێی هەواڵێ لە ئەلجەزیرە ڕایگەیاند : گشتپرسی گەڕانەوە بۆ ڕووسیا لە ٤ ناوچە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین بە کۆتا گەیشتووە .
هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕیانووستی ڕووسیا ڕایگەیاند : داتاگەلی سەرەتایی نیشاندەری ئەوەیە کە ٩٨٪ لە دەنگدەران لە زاپڕۆژیا لە قازانجی گەڕانەوەی ئەم ناوچەیە بۆ ڕووسیا و ٩٧،٨٢٪ ی دانیشتوانی لوهانسک یش لە قازانجی گەڕانەوە بۆ سەر ڕووسیا دەنگیان دا .
٩٦،٩٧٪ ی بەشداربووان لە گشت پرسی خرسۆن لە قازانجی گەڕانەوەی ئەم ناوچەیە بۆ سەر ڕووسیا دەنگیان دا و لە لایەکی دیکەوە ٩٧،٩١٪ لە بەشداربوان لە گشت پرسی دۆنتێسک لە قازانجی گەڕانەوە بۆ سەر ڕووسیا دەنگیان دا .
کۆمیتەی ڕێکخستنی گشت پرسی لە لۆهانسک یش ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەشداری لە گشت پرسی ئەم ناوچەیە بۆ ٩٢،٦٪ گەیشتووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە