دەرماڵەیەکی نوێ دەدرێتە ئەم توێژەی کۆمەڵگا

پەیامی کورد     ...   دەرماڵەیەکی نوێ دەدرێتە ئەم توێژەی کۆمەڵگا

بە پێی ڕێنمایی ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ،کە تایبەتە بە کەمئەندامان ، تێیدا هاتووە  

پاڵپشت بەیاساى چاکسازى، لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانى خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان و پاڵپشت بە یاسایى هەموار و یاساى ماف و ئیمتیازاتەکانى کەم ئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت بڕیاردرا بە

١ – دیاریکردنى مافى  دەرماڵەى لەبرى کەم ئەندامى، بەڕێژەى ٥٠% لە مووچەى بنەڕەتى کەم ئەندامى فەرمانبەر، بەمەرجێک لە ١٠٠ هەزار دینار تێپەڕ نەکات.
٢ – دەرماڵەى هاتوو بەپێى رێژەى کەم ئەندامى دیارى دەکرێت لەلایەن لیژنەیەکى پزیشکى پسپۆڕەوە، بەپێى پێوەر و رێنماییەکانى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، بەهەماهەنگى وەزارەتى تەندرووستى.
٣- لەکاتى خانەنشینکردنى فەرمانبەرى کەم ئەندام بڕى ١٠٠ هەزار دینار وەک هاوکارى خەرج دەکرێت بۆ کەم ئەندامى خانەنشینکرا و لەبەڕێوبەرایەتى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى.
٤- راسپاردنى فەرمانگە تەکنۆلۆژیاى زانیارى لەسەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ پێشکەشکردنى ئاسانکارى تەکنیکى لەچوارچێوەى پڕۆگرامى تۆمارى بایۆمەترى مووچەخۆران تایبەت بەسەرجەم وەزارەت و دەستە و لایەنەکانى نەبەسترا و بە وەزارەت، بەمەبەستى دەستنیشانکردنى ئەو فەرمانبەرانەى بەخشین وەردەگرن لە لیستى کەمئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت، تا بارودۆخیان بگونجێندرێت لەگەڵ بڕگەکانى ئەم بڕیارە.
٥- ئەم رێنماییە لە رۆژى بڵاوکردنەوەى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران ژمارە ٨٤ى ساڵى ٢٠٢٠، لە رۆژنامەى واقعى کوردستان جێبەجێ دەکرێت. 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە