دەرهێنانی ناوی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە لیستەی " شەرم و ڕووڕەش " ی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان

پەیامی کورد      ...    دەرهێنانی ناوی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە لیستەی " شەرم و ڕووڕەش " ی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان .

وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە دەرهێنانی ناوی پۆلیسی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەم ووڵاتە لە لیستەی " شەرم و ڕووڕەش " ی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵننامەیەک ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی جووڵای ڕایگەیاند کە ئەم وەزارەتە پێشوازی لە دەرچوونی ناوی پۆلیسی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەفغانستان لە لیستەی شەڕم و ڕووڕەشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێی ئامادەبوونی منداڵانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ دەکات .

لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٠ ی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە منداڵان و گرفت و کێشەگەلی نیزامی ڕیکخستنی پیلانی کارکردنی پۆلیسی نیشتیمانی ئەفغانستان لە پێشگرتن لە دامەزراندن و کەمکردنەوەی تووندووتیژی لە دژی منداڵان سەرکەوتووانە بووە .

لە بەردەوامی ئەم هەواڵننامەیەدا هاتووە کە دەرچوونی ناوی پۆلیس ی نیشتیمانی ئەفغانستان لە لیستەی شەرم و ڕووڕەشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دەرئەنجامی پێشکەوتن گەلی بەردەوام لە بواری ڕێکخستنی پیلان کارئامەیی نەتەوەیی و پێشگرتن لە دامەزراندنی منداڵان لە ڕیزی هێزە ئەمنییەکانی ووڵات دا بە دەست هاتووە .

ئەم پێشکەوتنە نیشانەی پابەندی حکوومەتی ئەفغانستان بە ئەرزش و بەهاکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و حکوومەت مەداری باش ە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە