دەرهێنەرێکی کورد بە ناوی مانۆ خەلیل نامەیەکی بە شەش زمان نووسیوە و داوای لە ترامپ کردووە کوردستان بکڕێت.
پەیامی کورد ... دەرهێنەرێکی کورد بە ناوی مانۆ خەلیل نامەیەکی بە شەش زمان نووسیوە و داوای لە ترامپ کردووە کوردستان بکڕێت.
دەقی تەواوی نامەکە
بەڕێز ترامپ،
تۆ سەرۆکی بەهێزترین ووڵاتی جیهانیت، سامانێکی بێ سنوورت هەیە، دەتەوێت ناوچە و ووڵاتەکانی جیهان بکڕیت.
لەبری ئەوەی پارەکەت بۆ ئەو شتانە خەرج بکەیت کە کار ناکات، بۆ نایەیت کوردستان بکڕیت؟
خاکەکەمان دەوڵەمەندە بە سامانی نەوت، مەڕمەڕ، کانزا بەنرخەکان، بەرهەمی کشتوکاڵی کە خۆراک بە نیوەی جیهان دەدەن، ئاو، و مرۆڤە سەرسوڕهێنەرەکان کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ دەگرن و بەرگری لە کەرامەتی مرۆڤ دەکەن.
ئەمە دۆخێکی بردنەوە-بردنەوە دەبێت؛ ئێوە ئەمەریکا گەورەتر و بەهێزتر دەکەن، ووڵاتەکەتان لەبری 50 دەوڵەت 51 دەوڵەتی دەبێت، ئێمەی کوردیش لە سووریا ئازاد دەبین لە داعش و مەلا کوژەکانی ئێران و نەوەکانی سەدام و خومەینی لە عێراق و تیرۆری ئیخوان موسلیمین و گورگە خۆڵەمێشیەکان لە تورکیا.
من ئێستا لە ئیندیاناپۆلیسم و ساردە. پێویست ناکات بێی؛ سبەینێ بە فڕۆکە دەڕۆم بۆ واشینتۆن و بە ئاسانی دەتوانین ئەم کارە بکەین. من باوەڕم وایە و دڵنیام ٤٥ ملیۆن کورد بە پێشنیارەکەم ڕازی دەبن. ڕای ئێوە چییە؟
تێبینی: ️
خاکی ئێمە کوردستانی پیرۆزە. یەک مەتر خاکی تێدا نییە تێکەڵ بە خوێنی شەهیدێک نەبێت. زەوی ئێمە بۆ فرۆشتن نییە، بەڵام ئەم دەقە لەبەر ئەو زوڵمە نووسراوە کە کورد تووشی دەبێت.
ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە