دەرهێنەر و فیلم نامەنووسێکی بەناوبانگی ئێرانی لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەوە دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... دەرهێنەر و فیلم نامەنووسێکی بەناوبانگی ئێرانی لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەوە دەست بەسەر کرا
جەعفەر پەناهی ، دەرهێنەر و فیلم نامەنووسی بەناوبانگ و سەرناسی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەوە دەست بەسەرکرا .
ئەم هونەرمەندە ناڕازییە ، دوو ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی ٣٣٤ کەس لە سینەماکاران و لێکۆڵەران ، دەست بەسەرکرانی موستەفا ئالی ئەحمەد و موحەمەد ڕەسووڵ ئۆف ، سینەماکارانی بەرچاوی ئێران یان مەحکووم کردبوو .
ئەو هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژماری ئینستاگرام لە کاردانەوە بە دەست بەسەرکردنی ئەم دوو سینەماکارە بە تاوانی سیخوڕی نووسی : سیخوڕی وەزیفەی پلە بالاکانی حکوومەتییە نە هونەرمەندان .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە