دەروازەیەکی سنووری ، لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتە فەرمی
پەیامی کورد ... دەروازەیەکی سنووری ، لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتە فەرمی
کۆماری ئیسلامی ڕێکارەکانی بە فەرمی ناساندنی ئەم دەروازەی تەواو کردووە و بڕیار وایە شاندێکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق سەردانی دەروازە کێلێ بکەن تاکوو عێراق بڕیاری بەفەرمی ناسینی ئەم دەروازەیە دەربکات.
بەم بڕیارە سنوورە نافەرمییەکان دادەخرێن و سنووری کێلێ بە فەرمی دەناسرێ، و بەم شێوەیە سنوورەکان زیاتر دەکەونە ژێر کونترۆڵی دەوڵەتەکان و هەر بەم هۆیەشەوە کۆماری ئیسلامی سوورە لەسەر بابەتەکە و هەموو ڕێکارگەلی یاسایی بە فەرمی ناسینی سنووری کێلێی تەواو کردووە.
دەروازەی کێلێ دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی پشدەر، دەروازەیەکی سنووری نافەرمی لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە سەردەشت ەوە تا قەزای پشدەر لە خۆ دەگرێتەوە.
ئەم دەروازەیە کاریگەری زیاتری لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سیاسی و کولتوری دەبێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە