دەرچوونی لەناکاوی نوێنەرێک ، هاوپەیمانی حاکمی ئیسرائیلی لە زۆرینە پەک خست

پەیامی کورد    ...  دەرچوونی لەناکاوی نوێنەرێک ، هاوپەیمانی حاکمی ئیسرائیلی لە زۆرینە پەک خست

دەرچوونی لەناکاوی ئەندامێکی پلە باڵای حیزبی نەفتالی بێنت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  ، دەوڵەتی هاوپەیمانی حاکمی ئیسرائیلی لە زۆرینە پەک خست .

ئێدیت سیلمان ، ئەندامی حیزبی ڕاستگەرای ئێمینا بە ڕابەرایەتی بێنت و لە ئەندامانی هاوپەیمانی حاکم لە مەجلیسی ئیسرائیل ، ڕایگەیاند کە زیاتر لەمە ناتوانێت لە " گەیاندنی زەرەر و زیان بە ناسنامەی یەهوودی ئیسرائیل " دا ببێتە شەریک و هاوپەیمان .

هاوپەیمانی حاکم لە ئیسرائیل کۆمەڵەیک لە حیزبەکان ، لە یەهوودی یانی ڕاستگەرا تا عەرەبگەلی ئیسرائیلی ، لە خۆ دەگرێت و زۆرینەی تا ئاستێک تێکشکێنەر و ڕووخاوە کە دەرچوونی یەک نوێنەر ئەوی بەرەوڕووی قەیران دەکاتەوە .

سیلمان ووتوویەتی کە ڕێگای یەکیتی فێر بووە و تا ئێرە هەر کارێک کە توانیویەتی بۆ هاوپەیمانی کردوویەتی .

ئەو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بۆ تەشکیلی دەوڵەتێکی ڕاستگەرا هەوڵ دەدات و ووتی کە لە نێوان ئەندامانی هاوپەیمانی حاکم ، تەنیا ئەو نییە کە بەم شێوەیە بیر دەکاتەوە .

دەوڵەتی بێنت هێشتا دەتوانێ بە ٦٠ کورسی لە کنێست " بەرامبەر بە هەژماری دژبەران " لە سەر کار بێت بەڵام بۆ پەسەندی یاسای نوێ بەرەوڕووی کێشەیەکی جیددی دەبێتەوە .

ئەگەر نوێنەرێکی دیکە لە هاوپەیمانی دەربکرێت دژبەران دەتوانن بۆ نەدانی دەنگی متمانە بە دەوڵەتی دەنگدان بکەن . لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەوان و نەبوونی دەنگی متمانە بە نەفتالی بێنت ، پێنجەمین هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە چوار ساڵی ڕابردوو بەریوە دەچێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە