دەرکردنی حۆکمی لەسێدارەدان بۆ ژنێکی ئیسرائیلی لە ئیمارات
پەیامی کورد ... دەرکردنی حۆکمی لەسێدارەدان بۆ ژنێکی ئیسرائیلی لە ئیمارات
میدیاکانی ئیسرائیلی هەوال لە دەرکردنی حۆکمی لە سێدارەدان بۆ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی لە ئیمارات بە هۆی هەڵگرتنی ئاستێکی بەرزی مەواددی هۆشبەر دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە میدیای فەرمی ئیسرائیلی " کان " ژنێکی ئیسرائیلی کە بە تاوانی هەڵگرتنی نیو کیلۆگرام کۆکائین دەست بەسەر و مەحکەمە کرابوو حۆکمی لە سێدارەدانی بە دەست گویشتووە .
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەوانەیە حۆکمی لە سێدارەدانی ئەم ژنە ببێتە بەندکرانی درێژخایەن .
لەم ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئاگاداری ئەم بابەتە و لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار و بنەماڵەی تاوانبار لە پەیوەندی دایە .
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پێشتر بەو هاووڵاتییانەی کە ئارەزوومەنی سەفەرکردن یان بۆ ئیمارات هەیە هۆشادری داوە کە ئەم ووڵاتە یاساگەلی قورس و تووندی دەربارەی بابەتی مەواددی هۆشبەر هەیە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە