دەرگیری و تێکهەڵچوونی ئاسمانی بە هاوکاری و یارمەتی کەل و پەلی نوێ
پەیامی کورد ... دەرگیری و تێکهەڵچوونی ئاسمانی بە هاوکاری و یارمەتی کەل و پەلی نوێ .
فڕۆکەوانانی ئەمریکی لە سیستەمگەلی ڕاستەقینەی زیادکراو لە دەرگیرییەکانیان لەگەل دوژمنی فەرزکراو کەڵک وەردەگرن .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ڕاگەیندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ، فڕۆکەوانانی ئەمریکی لە سیستەمگەلی ڕاستەقینەی زیادکراو لە دەرگیرییەکانیان لەگەل دوژمنی فەرزکراو ، بە تایبەت بە فڕۆکەگەلی شەڕکەری ڕووسی و چینی بە بێ تێچووی زیادە کەلک وەردەگرن .
لە ڕاگەێندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا لە ئەگەری کەڵک وەرگرتنیان لە تەکنۆڵۆژیای ڕاستەقینەی زیادەی AR لە هیزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان قسە کراوە . سیستەمی تاکتیکی ئاسمانی ڕاستەقینەی زیادە لە لایەن کۆمپانیای « Red 6» ەوە دیزاین کراوە کە بینینی " فڕۆکەی دوژمن " لە بەرامبەر فڕۆکەوان دا فەراهەم دەکات .
لە ئێستادا ئەم سیستەمە لە حاڵی تاقیکردنەوەیە و جارێ یەکێک لە سیستەمگەلی فڕۆکەی T-38 Talon و بژاردەی شەڕکەری ڕاهێنەری F-5 Tiger یە . ئەم فڕینە تاقیکارییانە لە بنکەی ئاسمانی " هاڵۆمێن " لە ئیالەتی نیۆمەکزیکۆ " ئەنجام دەدرێت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە