دەرگیری ڕاستەوخۆی ناتۆ و ڕووسیا شەڕی جیهانی سێهەم دەخۆڵقێنێت

پەیامی کورد   ...    دەرگیری ڕاستەوخۆی ناتۆ و ڕووسیا شەڕی جیهانی سێهەم دەخۆڵقێنێت

سەرۆککۆماری ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕووسیا سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە ئۆکراین

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ئێوارەی هەینی لە ووتارێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە بەردەوامی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ، هۆشداری بە مۆسکۆدا دەربارەی هەرجۆرە کەڵک وەرگرتن لە چەکگەلی کیمیاوی .

بایدن هەروەها ووتی ئەو گەمارۆیانەی کە تاکوو ئێستا بە سەر ڕووسیادا سەپیندراوە گورزێکی گەورەی لە ئابووری ئەم ووڵاتە داوە و ڕایگەیاند ویلایەتەیەکگرتووەکان لە هەنگاوێکی نوێدا کۆتایی بە پەیوەندی ئاسایی تیجاری خۆی لەگەڵ ڕووسیا دەهێنێت .

سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە گرووپی ٧ یش بۆ فشار خستنەسەری زیاتری ڕووسیا بە ئامانجی کۆتایی پێهێنان بە هێرشی سەربازی لە ئۆکراین هەنگاوگەلێکی زیاتر هەڵدەگرێت .

بە ووتەی بایدن ، هەناردەکردنی کەل و پەلی لووکس بۆ ڕووسیا قەدەغە دەکرێت .ئەم بڕیارانە لە دوای ئەوە ڕادەگەێندرێت کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا نوێنەرانی کۆنگرە لە هەر دوو حێزبی دیمۆکرات و کۆماریخواز فشارەکانی خۆیانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی " پەیوەندی ئاسایی هەمیشەیی تیجاری " لەگەڵ ڕووسیا زیاد کردبوو .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە