دەریاوان تاتلئۆغڵو : "ئێمە نامانەوێت ئەمریکا و ناتۆ لە دەریای ڕەشدا بن"

پەیامی کورد  ...  دەریاوان تاتلئۆغڵو : "ئێمە نامانەوێت ئەمریکا و ناتۆ لە دەریای ڕەشدا بن"

لە مەراسێمێکدا بە بۆنەی 133 ساڵەی دامەزراندنی ئەکادیمیای دەریایی، دەریاوان ئەرجوومەن تاتلئۆغڵو، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای تورکیا، باسی لە پێشهاتەکانی دەریای ڕەش کرد.

"با دەریای ڕەش وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەین". ئێمە لە دەریای ڕەش ڕێوشوێن دەگرینەبەر، نامانەوێت ناتۆ و ئەمریکا لە دەریای ڕەش دا بن. ئامانجمان پەیڕەوکردنی ڕێککەوتنی مۆترۆیە. هەموو ئاسایشێکمان لە دەریای ڕەش دا مسۆگەر کردووە. ئێمەش وەک تورکیا ئاسایشی تەواو لە دەریای ڕەش دابین دەکەین”.

تاتڵئۆغڵو ڕایگەیاند، لە دەریای ڕەش کێشەی ئابووری زۆر هەیە و 710 ملیار م3 گازی سرووشتی هەیە. تاتڵئۆغڵو بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا؛

"لە ساڵی ٢٠٢٢ شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین لە دەریای ڕەش سەردەمێکی نوێی لە بواری خەباتی ژێئۆپۆلەتیکیدا دەستپێکرد". ناتۆ وەک دەزانن لە دەریای ڕەش کار لەسەر ڕێوشوێنی نوێ دەکات. بەهۆی شەڕی ئۆکراین و ڕووسیا زیاتر لە 400 پاشماوە چووەتە دەریای ڕەش ەوە. ١٧ کەسیان هاتنە کەنارئاوەکانمان. توانیمان ٢ دانەیان دەستنیشان بکەین. مەترسی زۆرە. ئێمە لە دەریای ڕەش لەگەڵیان شەڕ دەکەین.

لە دەریای ڕەش کەشتی نەوتهەڵگری TPAO هەیە. ئەگەر پاشماوەکان بەریان بکەوێت، کرێکاران و کەشتییەکانمان زەرەرمەند دەبن و گازی سرووشتی لەدەست دەدەین. لەبەر ئەم هۆکارانە ئێمە لە ناوەڕاستی خەباتێک لە دەریاداین. هەرچەندە ڕێککەوتنی دانەوێڵە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئێمە هێشتا کۆریدۆری دانەوێڵە لە دەریادا مسۆگەر دەکەین. کاری کردنەوەی کۆریدۆری دانەوێڵە بەردەوامە”.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە