دەزگای سیخوڕی بەریتانیا گەمانەیەکی گرینگ سەبارەت بە ئێران و ڕووسیا ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... دەزگای سیخوڕی بەریتانیا گەمانەیەکی گرینگ سەبارەت بە ئێران و ڕووسیا ئاشکرا دەکات
شارەزایانی دەزگای هەواڵگری و سیخوڕی بەریتانیا مەزەندەیان کردوە سوپای ڕووسیا سەرجەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژییەکانی ئێرانی بەکارهێنابێت و ئێستا هیچ فڕۆکەیەکی لەو جۆرەی لا نەمابێت، بەو پێیەی لە15ی شوباتەوە هیچ هێرشێکی لەڕێگهی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەوە دژ بەئامانجەکانی ئۆکراین ئەنجام نەداوە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لەنوێترین ئەپدەیتی هەواڵگریدا دەڵێت، سوپای ئۆکراین لە نێوان کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ تاوەکوو سەرەتای مانگی دوو، لانیکەم 24 فڕۆکە بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئێرانی لە جۆری "شاهید-136" خستوەتە خوارەوە، بەڵام لە15ی شوباتەوە هیچ ڕاپۆرتێک لە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیا دژ بە ئۆکراین ی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، بەکارنەهێنانی ئەو فڕۆکە خۆکوژییە ئێرانییە زیاتر مانای ئەوە دەگەینێت کە ڕووسیا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی هەیبوە دژ بە ئۆکراین بەکاریهێناوەو هیچ فڕۆکەیەکی تری لەلا نەماوە.
ڕاپۆرتەکەی هەواڵگری بەریتانیا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، ڕووسیا هەوڵ دەدات ئەو جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییە بەدەست بهێنێت، لەبەرئەوەی هەرچەندە نەیتوانیوە ئامانجەکەی لەوێرانکردنی ئامانجە وستراوەکان بەدیبهێنێت، بەڵام بەلای ڕووسیاوە بۆ سەرلێشێواندنی سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئۆکراین و دوورخستنەوەیان لەپێکانی مووشەکە کرووزە ڕووسییەکان بەسوودە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە