دەزگای هەواڵگری عێراق سەبارەت بە تێرۆرکردنی ئەفسەرێکی هەواڵگری لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... دەزگای هەواڵگری عێراق سەبارەت بە تێرۆرکردنی ئەفسەرێکی هەواڵگری لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە .
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و نەتەوەیی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جگە لە ڕاگەیاندنی دڵگرانی خۆی بە هۆی تێرۆرکردنی ئەفسەری نێبراس فەرمان شەعبان جەختی کردەوە ، ئەو ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆرسیم دا هەبوو .
لە بەیاننامەیەکەی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق دا هاتووە ، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ قین لە دڵان ەل بەغدا لە هەوڵێکی ترسنۆکانەدا بۆ دڵسارد کردنەوەی ئەم دەزگای ئەمنییەتییە لە بەرامبەر ئەنجامدانی بەرپرسیاریەتییە نەتەوەیی خۆیدا ئەفسەری پلە باڵا نێبراس شەعبان یان تێرۆر کردووە .
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە ، خوێنی ئەم شەهیدە چرایەکی پڕلە ڕووناکی یە بۆ بەردەوامی ڕیگا و تۆڵەسەندنەوە لە بکوژان و تاوانبارانێ کە هەوڵیان ئەوەیە تاکوو ئیرادەی دەوڵەت وەربگرنەوە و هەوڵ و هەنگاوی هیزەکانی ئەمنییەتی سست بکەن دەبێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە