دەزگای هەواڵگری نۆرڤێژ : ڕووسیا لە ڕووی سەربازییەوە دەستی باڵا لە ئۆکراین بەدەست دەهێنێت
پەیامی کورد ... دەزگای هەواڵگری نۆرڤێژ : ڕووسیا لە ڕووی سەربازییەوە دەستی باڵا لە ئۆکراین بەدەست دەهێنێت
دەزگای هەواڵگری نۆرڤێژ ڕۆژی دووشەممە هۆشداری دا لەوەی کە ڕووسیا بە هۆی هەبوونی هێزی زیاتر و هەروەها پشتیوانی ماددی و سەربازی ووڵاتان، لەنێویاندا کۆریای باکوور، چین و ئێران لە بواری سەربازی لە ئۆکراین دەستی باڵاتر بە دەست بهێنن .
نیلس ئەندریاس سێنسۆن، بەرپرسی یەکەی هەواڵگری سەربازی نۆرڤێژی لە میانەی راپۆرتێکی راپۆرتی ساڵانەی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی نۆرڤیژدا ئامادە کرابوو ، و رایگەیاندووە، کیێڤ پێویستی بە هاوکارییە سەربازییە "سەرنجڕادراوەکانی" رۆژئاوا هەیە بۆ گۆڕینی دۆخەکە.
ووتیشی: "لە ئێستادا ڕووسیا لە پۆستێکی بەهێزتردایە لە چاو ساڵی ڕابردوو و خەریکە باڵادەستی بەدەست دەهێنێت".
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە