دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئەمریکا هەواڵ لە هێرشی لەناکاوی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەو ووڵاتە دەدات
پەیامی کورد ... دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئەمریکا هەواڵ لە هێرشی لەناکاوی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەو ووڵاتە دەدات
دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە تاران لەوانەیە بە نیاز بێت هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست .
بە پێی ڕاپۆرتێک دوێنێ چوارشەممە ڕاگەێندرا کە دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئەمریکا ئەگەری هێرشی لەناکاوی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکای بەم هۆیەوە پێش بینی دەکات کە نزیکەی ماوەی یەک ساڵ پێش ئێستا فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی سوپای قودس ی سەر بە سوپای پاسداران " قاسم سلێمانی " یان لە هێرشێکی ئاسمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوشتووە .
بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە پێنتاگۆن زانیاری گەلێک سەبارەت بەوەی کە ئێران دەیەوێت بەهۆی ئەم کوشتنەوە تۆڵە بستێنێتەوە . فەرمانبەرێکی هێزی نیزامی و سەربازی ئەمریکا جەختی کردەوە کە شواهێد و بەڵگەگەلێک کە بوونیان هەیە لەوانەش ئامادەکاری هێرش کردن لە عێراق کە بۆ جێبەجێ کردنی پێویستی بە هاوکارییەکانی ئێرانە . ئەم سەرچاوەیە جەختی کردەوە کە هێشتا زانیاری ڕوون و ئاشکرایەک لەمبارەیەوە بوونی نییە ئەوەی کە " بەرنامەداڕێشتن لە دۆخی پێش بینی نەکراو و نیگەرانییە " یا خود " ئامادەیی بە بێ دەستوەردانی دەرەکی بۆ هێرش کردن "
لەم ڕاپۆرتدەدا هاتووە کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا یا خود هاوپەیمانەکانی قاشینتۆن لە ووڵاتانی درواسێی دیکەشی بە دوور نازانێت . ئەم سەرچاوەیە جەختی کردەوە کە عێراق نیگەرانی یەکی زیاتر هەڵدەگیرسێنێت .
بە پیی ڕاپۆرتێک هەر بە هۆی ئەم نیگەرانییانەوە لایەنی ئەمریکی بۆمب هاوێژگەلی بی ٥٢ی ستراتیژیکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناردووە کە لەمبارەیەوە دوێنێ هەندێک زانیاری و هەواڵی بڵاو کردەوە ، ناوچەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەوان زیاتر لە هەموو شوێنەکان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەندی دەبێت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە