دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بڵاو بوونەوەی هەواڵێک ڕەت دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بڵاو بوونەوەی هەواڵێک ڕەت دەکاتەوە

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕەتی دەكاتەوە كە راپرسی ئەنجام دابێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كە ٥٠ كورسی بەدەست دەهێنێت.

لە ڕاگەێندراوێكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دا هاتووە، چەند رۆژێكە هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە لە سەرچاوەیەكی دەزگامانەوە وەرگیراوە، باسی ئەوە دەكات كە دەزگاكەمان ڕاپرسییەكی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام داوە، لە ڕاپرسییەكەدا دەركەوتووە پارتیمان ٥٠ كورسی بە دەست دەهێنێت.

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی باس لەوەش دەكات، ئێمە لێرەوە بۆ ڕای گشتی و هەموو لایەك ڕای دەگەیەنین، ئەم هەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە. 

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، بە هیچ شێوەیەك و هیچ سەرچاوەیەك لە دەزگاكەمان، ئەو زانیارییە ناڕاستەی نەداوە و بۆ ئەو مەبەستەش هیچ ڕاپرسییەكمان نەكردووە، بەڵكو ئەمە هەواڵێكی فەیك و هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستییەوە. 

ئەو ڕوونكردنەوەیە لە كاتێكدایە، ماوەی چەند ڕۆژێكە چەندان هەواڵ بڵاو كراونەتەوە گوایە پارتی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان، چەند ڕاپرسییەكەی ئەنجام داوە و بە ئەگەرێكی زۆر، ئەمجارە ٥٠ كورسی پەرلەمانی دەبات.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە