دەزگای کاروباری پەنابەران ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە و بە فەرمانێک بڕیاری بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێن بوانی ڕووداوەی ٢٢ی تەمووز دەکرێت

پەیامی کورد      ...    دەزگای کاروباری پەنابەران ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە و بە فەرمانێک بڕیاری بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێن بوانی ڕووداوەی ٢٢ی تەمووز دەکرێت

دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، دۆسیەی بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێن بوانی رووداوەکەی رۆژی ٢٢ی تەمووزی دوورگەی کریتی ووڵاتی یوونان بەردەوامە و بەهاوکاری باڵیۆزخانەی عێراق لەو ووڵاتە، ئەو کۆچبەرانەی خواستی گەڕانەوەیان هەبێت بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە.

دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دۆسیەی بەدواداچوون بۆ  بێسەروشوێن بوانی رووداوەکەی رۆژی ٢٢ی تەمووزی دوورگەی کریتی ووڵاتی یۆنان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە یوونان هەماهەنگییان کردوە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆچبەرانەی خواستی گەڕانەوەیان هەیە بۆ هەرێمی کوردستان، باڵیۆزخانەی عێراق ئامادەیی تەواویان نیشانداوە بەهاوبەشی دەزگای کۆچی نێودەوڵەتی بەزوویی هاوکاری و کاروباری یاسایی یان بۆ جێبەجێ بکرێت بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ناوکەس وکاریان.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٢٢ی تەمووز بەلەمێک بە ٤٥ کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون لە تورکیاوە بەرەو یوونان بەڕێکەوتن و لە نزیک دوورگەی "کریتی" سەر بە یوونان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت، تائێستاش چارەنووسی بەشێکیان نادیارن.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە