دەزگا فریاگوزاری و خزمەتگوزارییەکانی هەولێر دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پەیامی کورد ... دەزگا فریاگوزاری و خزمەتگوزارییەکانی هەولێر دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پارێزگاری هەولێر لەگەڵ قائیمقام و بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کۆبوونەوە و سەرجەم تیمەکانی فریاگوزاری و خزمەتگوزاری وەک ئامادەکارییەک بۆ نالەباری کەش وهەوا و زیادبوونی ئاستی دابارین خرانە حاڵەتی ئامادەباشی یەوە، هەر فەرمانگەیەکیش کەم وکورتی هەبێت دەبێت بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆبگرێت.
پارێزگای هەولێر لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و مەترسی درووستبوونی لافاو، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و بەئامادەبوونی مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لهگهڵ قائیمقام و بەرپرسانى فهرمانگه خزمەتگوزارییەکان و لایهنه پهیوهندیدارهكانی سنووری پارێزگای هەولێر سەبارەت بە نالەباری ڕەوشی کەش وهەوا ئەنجامدرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، سەرجەم قائیمقام و بەڕێوبەری ناحییەکان ڕاسپێردران، هەریەک لە سنووری خۆی ژوری کاروبار پێک بهێنێت و لە ئامادەباشى تەواودابن بۆ ڕودانى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو و چارەسەرکردنى هەموو ئەو گرفت و کێشانەى کە دەبنە هۆکار و مەترسى درووستبوونى لافاو.
لە ڕاگەێندراوی پارێزگای هەولێر باس لەوەش کراوە، سەرۆکایەتى شارەوانى، بەڕیوبەرایەتى گشتی شارەوانییەکان، بەڕێوبەرایەتییەکانى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و ئاودێرى، ڕاسپێردران لەپاککردنەوەى ڕێرەوى (ئاوى سرووشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكان) بەردەوام بن، بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کە مەترسیان هەیە ببێتە هۆکارى کۆبوونەوەى ئاو و درووستبوونى لافاو.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە