دەستنیشانکردنی پاداشتێکی ١٠ میلیۆن دۆلاری بۆ خستنەڕووی زانیاری دەربارەی ئەم دوو کەسە
ئەمریکا لە هەنگاوێکدا پاداشتێکی ١٠ میلیۆن دۆلاری بۆ خستنەڕووی زانیاری دەربارەی ئەم دوو کەسە ئێرانییە دەستنیشان کردووە کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو ووڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستوەردانیان کردووە .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە دژی دوو هاووڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی خستنەڕێی کاروباری هەواڵگری و میدیایی ناڕاست و هەڵەی هاککەری و سایبیری بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا داوای یاسایی دەرکرد و بۆ خستنەڕووی زانیاری دەربارەی ئەو کەسانەوە هەر کەسێک زانیاری لە سەر ئەم کەسانە بخاتە ڕوو ئەوە بڕی ١٠ میلیۆن دۆلار پاداشت وەردەگرێت .
بە پێی وێنەکە ناوی ئەم کەسانە بریتییە لە کەسی دەستی ڕاست : " سید موحەمەد حسێن موسا کازمی تەمەن ٢٤ ساڵان و کەسی دووهەم لە لای چەپی وێنەکە ناوی : سەجاد کاشیان تەمەنی ٢٧ ساڵ " ەیە .
هەروەها هەر لەم پەیوەندییەدا ئۆفیسى کۆنتڕۆڵى داراییە دەرەکییەکانى نێو وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا بە ڕاگەیاندنى ئەوەى کە ئەم کەسانە توانیویانە دەستیان بە هەژمارگەلى هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانى ئەمریکا و ١١ ماڵپەڕى دەوڵەتى ڕابگات و یا لە هەوڵدا بوونە بۆ ئەوەى دەستیان پێى ڕا بگات و لەو هەژمارانەش سەدان هەزار دەنگدەر هەبوونە کە پۆلیسى ئاسایشى نێوخۆیی ئەمریکا، بەرى بەم هێرشە سایبرییە گرتووە.
لە بەیاننامەى ئەم ئۆفیسەدا هاتووە ئەم کەسانە بە بڵاوکردنەوەى زانیارى درۆیی و ڤیدیۆ بە ناوەرۆکى ساختە و ئیمیەلگەلى هەڕەشەئامێز بۆ دەنگدەران، بانگەشەى ئەوەیان کردووە کە سیستەمى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا بە شێوەیەک کێشەى تێ کەوتووە کە دەنگدەرى ساختەکار نیشان نادات.
لە پێى ڕاپۆرتى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا، ناوى ئەو شەش کەسە بەم شێوەیەیە:
یەکەم: محەمەد حوسەین موسا کازمى
دووەم: سەجاد کاشیان
سێیەم: مستەفا سەرمەدى
چوارەم: مەهدى هاشمى تەرغول جەردى
پێنجەم: حسێن ئەکبەرى نوودە
شەشەم: محەمەد باقر شیرینکار
وەزارەتى خەزێنەردارى ئەمریکا ناوى کۆمپانیاکەشى بە "کۆمپانیاى ئەیمەن نێت پاسارگاد" ناو بردووە کە دەگوترێت "ئاراستەکەر و هیدایەتکەر"ی وێرانکەردن و بەلاڕێدابردنى لە ئەستۆ بووە. بەرپرسانى کۆمپانیاى ئەیمەن نێت پاسارگاد، پێشتر کۆمپانیایەکى دیکەیان بە ناوى "نێت پەیگەر سەماوات"ـیان هەبووە کە بە هۆى پەیوەندی لەگەڵ یەکە سایبرییەکانى سوپاى پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆى خراوەتە سەر، بەڵام ئەوان ناوى کۆمپانیاکەیان گۆڕیوە.
دواى ئەم گەمارۆیە، ئەم کەس و کۆمپانیایە، هەر جۆرە ماڵ و موڵک و هەژمارى بانکییەکەیان دەستى بەسەردا دەگیردرێت و پێشیان پێ دەگیردرێت لە هەرجۆرە هاوکارییەکى کارى و ماڵى هاووڵاتیان یا کۆمپانیاى ئەمریکى و تەنانەت نێونەتەوەییەکان.
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە