دەستنیشانکردنی یەکێک لە هۆکارە ئەگەرییەکانی "کۆرۆنای درێژخایەن".
پەیامی کورد ... دەستنیشانکردنی یەکێک لە هۆکارە ئەگەرییەکانی "کۆرۆنای درێژخایەن".
بە ووتەی پسپۆڕانی زانستە پزیشکییەکان لە زانکۆی پێنسیلڤانیا، کەمبوونەوەی ئاستی "سیرۆتۆنین" دەتوانێت پاساوێک بێت بۆ نیشانە درێژخایەنەکانی کۆرۆنا.
سیرۆتۆنین گواستەرەوەیەکی دەمارییە کە کاریگەری لەسەر باری دەروونی و یادەوەری و خەوتن و هەرسکردن و مەینبوونی خوێن و تەنانەت چالاکی هۆرمۆنەکانی زا و زێ هەیە.
شارەزایان پێیان وایە ئەگەر کەمی ئاستی سیرۆتۆنین هۆکاری نەخۆشی درێژخایەنی covid بێت، پێدەچێت زیادکردنی ئەم ئاستانە کاریگەر بێت لە باشترکردنی نیشانەکانی covid درێژخایەن.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە