دەستپێکردنی دەورەی چوارەمی ووتووێژە سنوورییەکانی نێوان لۆبنان و ئیسرائیل لە ڕاس الناقوورە

پەیامی کورد     ...     دەستپێکردنی دەورەی چوارەمی ووتووێژە سنوورییەکانی نێوان لۆبنان و ئیسرائیل لە ڕاس الناقوورە

دەورەی چوارەم ووتووێژەکانی سنووری نێوان لۆبنان و ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوەندیکی سەر بە بە یوونیفل لە ناوچەی " راس الناقوورە " ی لۆبنان دەستی پێکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ووتووێژانە بە ئامانجی کێشانەوەی سنوورە دەریاییە کانی نێوان لۆبنان و فەلەستین لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە نێوەندگیری ئەمریکا لە نێوان ئەرتەشی لۆبنان و ئیسرائیل لە ئارادایە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ژەنەڕاڵ بەسام یاسین سەرۆکی کۆمیتەی گشتی ئەرتەشی لۆبنان ، سەرتیپی هێزی دەریایی لۆبنان مازوون بەسووس ، دکتۆر نەجیب مووسا کارناسی تێک‌ەڵچوونە سنوورییەکانی نێوان ووڵاتان و ووسام شۆبات ئەندامی ڕێکخراوی ئیدارەی بەشی نەوتی لۆبنان ، شاندی لۆبنانی لەم ووتووێژانە تەشکیل دەکات .

جێگای ئاماژادانە ئەم ووتووێژانە لە ژێر ڕێکاری تووندی ئەمنییەتی هیزەکانی ئەرتەشی لۆبنان و هێزەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە حالی ئەنجامدانە و شاندی لۆبنان لەم ووتووێژانە دۆسیەی و بەڵگە و نەخشەگەلێکیان خستە ڕوو کە مافی لۆبنان لە سنوورە ئاوی یە دەریاییەکان بە پێ یاسای دەریانەوەردی نێودەوڵەتی بە درێژایی ١٤٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆسە پشتڕاست دەکاتەوە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە