دەستپێکردنی سەفەری ئاسیایی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە مێحوەریەتی " کۆریای باکوور و چین "
پەیامی کورد ... دەستپێکردنی سەفەری ئاسیایی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە مێحوەریەتی " کۆریای باکوور و چین " .
سەفەری ئاسیایی ئانتۆنی بلینکن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تۆکیۆ دەستی پێکرد و وەزیرانی کاروباری دەرەوەی هەر دوو ووڵاتی ژاپۆن و ئەمریکا ئەمڕۆ دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن .
و دواتریش بۆ بەردەوامیدان بە ووتووێژەکانیان لە ١٧ی مارس سەردانی سێئوول لە کۆریای باشوور دەکەن . دوای ئەوەی کە چاوەڕێ دەکرێت کە بلینکن لەگەڵ هاوتا چینییەکانی خۆی ، یانگ جیچی و وانگ ئیی لە ئانکۆریج لە ئیالەتی ئالاسکا لە ئەمریکا چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی یوومییووری ژاپۆن بە پشت بەستن بە سەرچاوە دەوڵەتییەکان ڕایگەیاند چاوپێکەوتن و دیداری بلینکن ، ئاستین و هاوتا ژاپۆنی یەکانی ئەوان ڕاستەوخۆ چین بە هۆی هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی ئەو دۆخەی هاتووەتە پێسەوە لە دەریاکاندا دەخاتە بەر قسە و باس و ووتووێژی چین و باشووری چین یش دەکەوێتە بەر ڕەخنەوە .
بە پێی ڕاپۆرتەکان ، ئەم دیدارانە دەتوانێ ببێتە هۆی باشتربوونی پەیوەندی دژوار و ئاڵۆزی نێوان سێئوول و تۆکیۆ ش کە ئەم بابەتە دەتوانێ بە سارد کردنەوەی کۆریای باکور لەلایەن ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە هاوکاری بکات .
جێگای ئاماژەدانە ، لە هەر دوو ووڵاتی ژاپۆن و کۆریای باشوور دژبەرایەتییەکانی خەڵک دەربارەی یەکگرتن لەگەڵ واشینتۆن بوونی هەیە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە