دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە بەغدا ئەنجام دەدرێت

پەیامی کورد    ...  دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە بەغدا ئەنجام دەدرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە چاوەڕوان دەکرێت ڕاگەیاندنی زیندوو کردنەوەی پەیوەندی نێوان عەرەبستان و ئێران لە بەغدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەر دوو ووڵات و هەروەها بە بەشداری موستەفا کازمی و فۆئاد حسێن ، سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ئەنجام بدرێت .

گفتووگۆوەکانی کازمی لە سەفەری هەفتەی رابردووی بۆ جەددە و تاران بووتە هۆی چارەسەر کردنی زۆرێک لە بابەتەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان کە دەتوانێ هاوکار بێت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە .

پەیوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوو پچڕا و بە هێرشی سەربازی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر خاکی یەمەن ، ئاڵۆزییەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات تووندتر و خراپتر بوو .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە